ئۆپڕاسیۆنەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە غەززە بە سەرکەوتوویی بەردەوامن

گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە غەززە بە سەرکەوتوویی بەردەوامن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس و کەتائیبی قودس لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی بەردەوامن لە ئۆپڕاسیۆنە سەرکەوتووەکانیان لە دژی تیرۆرستانی داگیرکەر.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٦١مین رۆژەکەیدا بەردەوامن. لە بەرامبەردا بەرەی بەرخۆدانی فەلەستین تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەری کوشتووە و هەزاران مووشەک ئاراستەی سەر خاکەکانی داگیرکراو کردووە.
موجاهیدەکانی قەسام لە رۆژهەڵاتی خان یونس بە بۆمبی بە دەست ئامادەکراو لە ناو باڵەخانەیەک کەمینیان دانا کە داگیرکەران لەوێ سەنگەریان گرتبوو.
دەست نیشان کرا، ٤ تیرۆرستی سەهیۆنی لە لایەن قەناس بەدەستەکان کوژراون و لە ناوچەی قەرارەی خان یونس ٢ داگیرکەر لە لایەن قەناس بەدەستانی موجاهید کوژراون.
موجاهیدەکانی قەسام لە ناوچەی بەیت لاحیا ١٢ ئۆتۆمبێلی داگیرکەرانیان لەناو برد.
هەروەها موجاهیدەکانی کەتائیبی قودس زیاتر لە ٥ ئۆتۆمبێلیان لەناو برد و ژماریەکی زۆر داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.